شوورێ وە سەرم کەوتییە لەم مەستیی چاوە
Appearance
شوورێ وە سەرم کەوتییە لەم مەستیی چاوە | هیچ جێگە نەنیشم مەگەر ئەو جێ کە شەراوە |
ئەم زولف و ڕوخە، دلبەرە یا لەیل و نەهارە؟ | یا هەورە ڕەشی پەردەوەشی بانی هەتاوە؟ |
ڕوخسار تۆ وەک مانگ و دوو زولفت وەکوو عەقرەو | هەرچەند کە قەمەر عەقرەوە ڕازیم بە قەزاوە |
(سۆزی دڵمە باعیسی تاو و کوڵی گریان | مەعلوومە کە ئاگر سەبەبی جۆششی ئاوە) |
ماچان کە غەزاڵان چەرنەی شۆرە زەمینن | پەس ئاهوویی من چێشە کە لەم دیدە ڕەماوە؟ |
ئەی دڵ گوزەرێ کە وە کەمەرتاشیی فەرهاد | بێن ناڵەکەی ئەیژنەوی لەو دڵە کاوە |
زاهد وە کەلام! غەیر خەت و ئەبروویی دڵدار | مەیلم نە وە مزگەوت، نە وە مێراو و کتاوە |
زولفت و ڕوخت، وەهـ چە پەرێشان و بڵاوە | سەبرە و بە دڵی شیفتە، یەکبارە ڕژاوە |
چاوان نگارم وە سپاهـ موژە ماچان | ئەی لەشکەر خوێنڕێژ ئەمە وەخت چەپاوە |
دلبەر! لە غەمت سەیید بێچارە سەرشەو | خوێنڕێژییە لەم چاوە هەتا سوبح دەماوە |
This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago. |