شوورایی
Appearance
خەیاڵی گەورەیێکی سەربەخۆ هەرگیز مەکە، کوردی | ڕەعییەی گەورەیی وا بێ، دەسا ئەمجارەکە مردی |
خەلیفە و پادشاهی و سەڵتەنەت ڕێگیری زانین بوون | وتەی خوا أمرهم شوري ئەوا ڕووخاندی وو بردی |
نەوە و زۆر بایی، گەر پێویستی شەرع و دینی ئەحمەد بێ | موەففەق بۆ نەبوو ڕۆڵەی نەبی، بیرت بێ گەر وردی |
سەرۆکی حەققی مەشرووعی دیاری کەس نییە ئەمڕۆ | مەگەر ئەو زاتە مەقبوولە، بەگەورە خەڵک و خوا کردی |
هەموو چاخێ مەکە کاری فەڕ و ئاسوودەگی بۆ خۆت | سەر و ماڵت فیدای ڕێی میللەتت کە، ڕۆڵە گەر مەردی |
مەکە کەچ گەردنت بۆ هیچ کەسێ، گەر بێ و شەهەنشا بێ | ئەگەر بیرت بڵند بوو، بۆ کەست خەمخوار و هەم دەردی |
ئیدارەی میللەتت ئەوجا دەبێ بکرێ بەشوورایی | ئەگەر دینەن نەبێ جایز، ئەسیری بۆ عومەر کردی؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|