Jump to content

شوهرەت ئافەتە و شوهرەت فەڕەنگیی

From Wikisource
شوهرەت ئافەتە و شوهرەت فەڕەنگیی (1950)
by پیرەمێرد
305420شوهرەت ئافەتە و شوهرەت فەڕەنگیی1950پیرەمێرد
شوهرەت ئافەتە و شوهرەت فەڕەنگیی زۆربڵێ نەگبەت، عیززەت بێدەنگیی
تێهەڵچوو دائیم سەر لە بەڵایە گۆشەگیر هەرگیز کێشی بەرنایە
شەرخۆش بە، بەڵام دەنگت دەرنەیە دڵت گەرم بێ و کزەت لێ نەیە
بەوە دڵخۆش بە، کە لێت بپچڕن نەک پارەت بەنێ و مەردیت بکڕن
تا تاڵ و سوێری دنیا نەچێژی هەرچیت هاتە دەم ئەوە ئەیێژی
بە قاڵ کراوی کە هاتیە کایە گوێزت لێ بارکەن خڕەت لێ نایە
ئەگەر ڕەفیقت کەوت دەستی بگرە هەرچی بێ ئەویش ئەوەی لە فکرە
بەڵام بۆرەپیاو بە هیچ نازانێ قەدری مەگرە، بە لەتە نانێ
هەندێ کەوتوونە سەودای مەبعووسی زۆریان هەوڵ دا خودا نەینووسی
ئەم جارە نۆرەی تازە قەڵدایە بگرە و بەردەیە، هەوڵ و هەڵدایە
خەڵک وا دەزانن بە دەست ئێرەیە هەر ئەو خەرمانە و هەر ئەو گێرەیە
گای بنە وەک گای ژێر زەمین بەندە بە ئێمە ناڵێن: کەرت بە چەندە
باز هەڵدەن «مەبعووس» پێی بێتە کایە بەڵام باز چاوی لە گۆشتی گایە

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 507


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).