شنەی سروەی نەسیمی مەقدەمی دڵدارە ئەم سوبحە
Appearance
چوونە شیرینی خواردنی دایکی سەرتیپ
شنەی سروەی نەسیمی مەقدەمی دڵدارە ئەم سوبحە | شەمیمی موشکی زوڵفی چەمبەری نازارە ئەم سوبحە |
سەفا بەخشی ئەکا ئەی دڵ سەبا ئەمڕۆ بە غەمباران | بە نەشئەی دەر ئەخا موژدە ویسالی یارە ئەم سوبحە |
خۆشی تیپ تیپ سوپای کیشایە ناو ئیقلیمەکەی گیانم | لە ڕەحمی خواوەیە دێژی شیفای خەمبارە ئەم سوبحە |
ئەبینم یەک بە یەک ئازام لە خۆشیانا ئەگەشێتۆ | بە شادی پرش ئەدەن لای من دەوای بیمارە ئەم سوبحە |
سەراپا گشتی ساڕێژ بووگە زامی جەرگەکەم دێژی | بە مەخسووسی عەزیزم مەڵهەمی زامارە ئەم سوبحە |
تەشەککور واجب و فەرزە لە سەر شانم پەی ئەندەر پەی | نموونەی لوتف و ئیکرامی شەهی دادارە ئەم سوبحە |
دەمێکە مینە وەک قەقنەس دەسوتێم من لە هیجرانا | تکەی ئاوەنگی تەسکینی دڵی پڕ ئارە ئەم سوبحە |
1943/8/3
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|