شاهی عەلائەددین
Appearance
قانع لە مەریوان فەقێ دەبێت لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا، ئەبێتە موجاهید و لەو کاتەدا ئەم پارچە هەڵبەستەی بەسەر شێخ عەلائەدینی بیارەدا وتووە.
شێخی ئەسحابی کەرەم، شاهی عەلائەددینە | حەزرەتی والی نیعەم شاهی عەلائەددینە |
ئەر نەخۆش و دەردەدار و بێ ئومێدی ئاخری | مەلجەئی جوملەی ئومەم شاهی عەلائەددینە |
چ لە دنیا چ لە عوقبا هەر ئەوە فەریادڕەسم | دافعی دەرد و ئەلەم شاهی عەلائەددینە |
یەسربە خاکی بیارە و خەڵکەکەی سەحابەیە | فەخری ئەعراب و عەجەم شاهی عەلائەددینە |
جەیشی مەنسووری مەلەک، بەزمگەهی عەرشی بەرین | ساحەبی سەیف و عەلەم شاهی عەلائەددینە |
کێ ئەڵێ کەشفی نەماوە، با ببینێ زاتی شێخ | واقفی لەوح و قەڵەم شاهی عەلائەددینە |
کاکی مونکیر ئەسەفم زۆرە لەبۆ بێ عەقڵیت | مەعدەنی فەیز و هیمەم شاهی عەلائەددینە |
قانعا لازمی ئیرشاد نییە مەزهەبی حەق | باعیسی ڕەفعی نەدەم شاهی عەلائەددینە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|