شاهبازی ئەولیا ئەی شاهی گەیلانی لەقەب
Appearance
شاهبازی ئەولیا، ئەی شاهی گەیلانی لەقەب | ئەی بە ڕوتبەی شاهبازی ئەولیا بووی مونتەخەب |
ڕوتبەیی شابازی بۆ شانت کەمە ئەی شەهریار | بۆیە ڕوتبەی تۆ بە غوث الاعظمی دریا قەرار |
لاییقیت بۆ بەرزیی ڕوتبە لە لای زاتی خوا | بۆیە تەرفیعی نیشانت تۆ بە محي الدين کرا |
کەس بە ڕوتبەی تۆ نەبوو نائیل لە نەسلی شای عەرەب | شاهبازی ئەولیا و هەم ڕەسوڵوڵڵا نەسەب |
بمکە خاتر لوتفی ئەو یەزدانە تۆی کرد بێ نیاز | بەم هەموو ڕوتبە زلانە تۆی کە کردە شاهباز |
هەم ببەخشە من بە جاهی شای شَفيعُ المُذنِبين | لای خوا فەرموو ڕجایێ بۆ سەگی قاپیت ئەمین |
تۆ ئەبێ ئەرجو بکەی قوربان کە غوث الاعظمىٰ | کارییە ئەم دەردە، لوتفی تۆیە تەنها مەڵهەمی |
ڕوو لە قاپیی تۆ ئەکەم، هەر تۆی ڕجام، تۆ بۆم بکەی | تۆ ڕجام گەر بۆ نەکەی، ئیتر هەواڵەی کوێم ئەکەی؟ |
ئەی شەها بیبەخشە مینە تو خوا سا ڕەحمەتێ | دەردی کاری ئەو دەوا کە، ئەی خوا سا هیمەتی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|