شانس بە کوردی «تالعی» ناوە
Appearance
شانس بە کوردی «تالعی» ناوە | لە تەبیعەتی چێرگ خولقاوە |
پیاوێ پیاوی دی گورج هەڵدەفڕێ | کەچی لە دەوری کەرێ ئەگەڕێ |
زۆری وا هەیە کەر لەو چاکترە | بە مستەجۆیێ بارەبەرترە |
ئەو باریش نابا و لەقەیش لێ ئەدا | ڕەخنە ناگیرێ لە کاری خودا |
دنیا کە ناوی یایەی گەورەیە | سیاسەتەکەی هەموو تەفرەیە |
لە هیچە یەکێ بەرز ئەکاتەوە | ئەیباتە ئەوجی ژوور وڵاتەوە |
نازانێ کەوا ئەم سەرخستنە | لەو بەرزییەوە لە پڕ خستنە |
هەتا لە بەرزتر بکەوێتە خوارێ | دیارە کە ئەستۆی ئەشکێ بە جارێ |
هەندێ چشت هەیە چاکە لە لامان | دوایی لە دەستی دێینە ئەلئەمان |
زۆر چشت لە پێشدا خراپ دیارە | کەچی لە پاشا بۆ دیار، یارە |
بزانین ئەمجار چۆن ئەبێ بۆمان | ئەوە گۆڕ ئەویش مەیدانێکی پان |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 864
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|