شادە گەلت
Appearance
لەشم لە خاکتە، گیانم میوانتە وەتەن | مستێ لە خاکی تۆ نادەم، بەهیند و چین و خوتەن |
ڕووبار و مێرگ و گوڵ و چیمەن و چەمی | کانیی شرین و باغ و ڕەز و سێبەر و سەهەن |
خۆشویستنت وەها بەسۆزە، کە کاری لە کەللە کرد | ئاگر لە دڵ بەر ئەدا، جیا ئەکا لەسەر بەدەن |
وا هەر خەریکە دوژمنی کۆنت بەڕۆژ و شەو | بۆ بن بڕینی میللەتی کوردت بەباو و بەن |
ئەی نیشتمان ئەوانەی ڕەقیبی تۆیان دەوێ | وا تێمەگە بەشەربن، ئەوانە شەوەن |
ئەی لاوی سەرفرازی گەلی کوردی دەردەدار | شادە گەلت،گەشە ڕەنگ ڕوونە، ئێوە هەن |
کۆشش بکەن بەدەست و پێو قەڵەم و چاو و دەم | بێ شوبهە زوو بەزوو بەهیوای خۆتان دەگەن |
لەم ڕێیە هەرچی بەڵایێ بێ گوێ مەدەنێ | یا مردنە و یا نەخۆ هیوایە پەک مەخەن |
ڕۆژێ بەئارەزوو دەگەن و شار و خوڕەم ئەبن | وەلێ بەشی ئەسیری سێ پاو و پەت و کەفەن |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|