شاخی ڕەنگاوڕەنگی گۆیژە باعیسی کەیف و سروور
Appearance
گۆرانیی گۆیژە
شاخی ڕەنگاوڕەنگی گۆیژە باعیسی کەیف و سروور | هەردەمە بەرگێ ئەپۆشێ، گا سپی، گا سەوز و سوور |
وەسفی قەومی کورد ئەکەی تۆ بەم هەموو ڕەنگانەوە | ڕەنگی سوورت شاهیدە بۆ کورد کە قەومێکن جەسوور |
بەرگی بێ گەرد و سپیشت زاهیرە هاوار ئەکا | قەومی کورد دڵ ساف و پاکە میللەتێکە بێ قسوور |
بەرگی سەوزیشت ئەڵێ ئەم خاکە هەر شینایییە | پڕ لە دەغڵودان و کانی سەر بەڕزق و پڕ لە نوور |
ئەی وەتەن! شایانی فەخری، واجبە مەدحت بکەم | دار و بەردت عەینی گەوهەر، خاک و خۆڵت وەک بلوور |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|