Jump to content

سەییدی شەمسی کە شەخسێکی نەجیبە و موحتەڕەم

From Wikisource
سەییدی شەمسی کە شەخسێکی نەجیبە و موحتەڕەم (1945)
by مەلا مارف کۆکەیی
309211سەییدی شەمسی کە شەخسێکی نەجیبە و موحتەڕەم1945مەلا مارف کۆکەیی
سەییدی شەمسی کە شەخسێکی نەجیبە و موحتەڕەم واقیعەن شایستەیە گەر پێی بڵێن ئەهلی کەڕەم
من لە لام وایە کە نەیدیوە لە مەکتەب حەرفی لا بۆیە کەس نەیبیستووە لەو سەییدە ئیللا نەعەم
کافییە بۆ مەدحی وی ئەمڕۆ لەنێو ئەم شارەدا فیلمەسەل مەشهوورە وەک نارُ القِري فَوقُ العَلَم
وەک دەڵێن ئەمشەو شەوی مێعڕاجی فەخری عالەمە خۆ منیش هیچم نییە تا نەفسی خۆی پێ کوێر بکەم
ئارەقی خەجڵەت دەڕێژم بۆی بنووسم شەرحی حاڵ هەم حەیا مانیع دەبێ گەر خۆم بچم عەرزی‌ بکەم
وەک دەبینم دەردی من دەردێکە دەرمانی نییە غەیری داروویی تەحەممول، شەربەتی ڕەنج و ئەلەم
پەس عیلاجی کاری من خامۆشی و بێدەنگییە تا دەڕۆم هیجرەت دەکەم بۆ شار و بازاڕی عەدەم


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.