سەیری ئەم باڵا دەڵێی سەروی هەڵچووە
Appearance
سەیری ئەم باڵا دەڵێی سەروی هەڵچووە | پەرچەمی خاوی دەڵێی وا سونبولە پەخشان بووە |
کێ ئەمەی دیوە ڕەفیقان وام لە بەحری حیرەتا | وا لە ناو بەدری دوو هەفتم دا هیلالی یەکشەوە |
زوڵفی وەک زوننارە ئاڵاوە لە دەوری شەمسی ڕووی | ئەی مەلا ئێوە و خوا، کافر ئە جەننەت کەی چووە |
خاڵی مەفتوونی لەسەر سەفحەی گوڵی کوڵمی ئەڵێی | هیندویی ئاگر پەرەستە سەر قوبەی نوور کەوتووە |
هەر ئەڵێی لەعلە کراوە نەسبی ئاوێنەی بلوور | لێوی ئاڵی حەق کە نەقشی ناو خۆری ڕووی کردووە |
خۆ ئەڵێی ئاوی حەیات چەشمەی لە ناو تاریکییە | وا بە عەکسی شەوق ئەدا لەو غەبغەبە نوورینەوە |
بێرەوە مینە تەماشا کە لەمە سەودا سەرم | سەیریکە بڕوانە عەرعەر پرتەقاڵی گرتووە |
1937/9/7
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|