سەید تەها
Appearance
وتم بەگوڵشەنی وەتەن بەکێیە ئاوی ڕەنگ و ڕووت؟ | وتی: نموود و شیرینیم بەیادی شادی سەی تەها |
وتم بە کۆمەڵی گەلم بەکێ بڵند و دیار ئەبی؟ | وتی: لە ڕووی جیهان ئەبم بە عەدل و دادی سەی تەها |
وتم بەگەل هیوایی تۆ بەکێیە کۆنە خانەدان؟ | وتی: هیوایی میللەتە عەقڵ و نیهادی سەی تەها |
وتم بەخاکی پاکی کورد: بەکێ جوان و ڕێک ئەبی؟ | وتی شرین و خۆش ئەبم لەسەر مورادی سەی تەها |
وتم بەباغی شیرینی کوردستان بەکێ دڵگیر ئەبی؟ | وتی وەتەن دڵگیر ئەبێ، بەلوتفی زیادی سەی تەها |
وتم بەداری چەم چییە بڵند و سەرفراز ئەبی؟ | وتی بڵند و شۆخ ئەبم دەم دەم بەیادی سەی تەها |
وتم ئەسیری کێیە پەناووپشتی تۆ؟ | وتی وتەی بڵند ئەبێ بەندە، بەشادی سەی تەها |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|