سەید ئەحمەدی خانەقا
Appearance
خوانی میوانی دیتبا حاتەم | سەرفرۆی شەرم ئەبوو دەشیگرت ماتەم |
نە لە دەرگا و خوانی میوانی | بەسترا بێ لە گوفتی خۆرشی کەم |
هیچ نەوترا بەهیچ میوانێکی | لێرە چەن ڕۆژە، خۆرشی چەن ژەم |
لەشکری شاهـ و جیایی میوانی | جاڕی ئەم ناکرێ بەزیر و بەم |
دەنگی بادەی شرینی زێڕینی | وا زرنگا شکانی جامی جەم |
بەزوانانی ڕۆژهەڵات هەرکام | گوفت و گۆی دایە زایە، ڕایەدەم |
گەر بپرسن لە مامەزا و خزمی | گشت پڵنگی چیاو شێری چەم |
هێزی گوفتی لە مەژگی گوێ دێری | ڕوون و ڕووناکی بەخشە هەر وەک شەم |
هێندە ژوور و بڵند و بێباکە | بۆ جیهان ناگرێتە دڵ هیچ غەم |
بەسیە پشتی پەیامبەری واسا | شاهـ و سەرداری باغەکەی ئیرەم |
چاکی سەید ئەحمەدی خانەقا ئەسیری | نییە توانات ئەسیری بگرە دەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|