سەڵای «صلاح»
Appearance
دەنگێکی قودس لای قودسەوە هات | ناوجەژنانی کرد بە جەژنێکی ڕاست |
ئەو شەوە بەختی محوەر وەرگەڕا | نووزەی نازیەکان لە لیبیا بڕا |
ڕۆژی «رومیل» یش بەو شەڕە شکا | ئابڕووی فاشستی ئێجگاری تکا |
ئەمەریکا هات جەزائری گرت | ئەمیرال «دارلان» کەوتە جرت و فرت |
ئەو شەوە بانگی ڕۆڵەی کوردستان | لە شەرقی ئەدنی گەییە ئاسمان |
لە شوێن معراجی «مسجدالاقصی» | دەنگی گۆرانی «گۆران» مان هەڵسا |
فلستین شوێنی سەلاحەددینە | بۆیە ئەم دەنگە هێندە شیرینە |
ئافەرین ڕەمزی بە نەوای «قەزاز» | ڕاست میللەتەکەت پێ کرد سەرەفراز |
لاوکی کوردی وەک دەنگی زەبوور | دەنگی دایەوە لە نزیک و دوور |
سەری گۆیژەمان لە «صخرة الله» | تا پایەی عەرشی یەزدان خۆی هەڵڵا |
شۆڕێک کەوتە ناو کوردستانەوە | ڕۆحی نیامان پێی حەسانەوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|