سەگی بە وەفا بە زێڕ ئەکڕن
Appearance
سەگی بە وەفا بە زێڕ ئەکڕن | پشیلەی زیانکار کلکی ئەبڕن |
بە لباد دانی مار هەڵدەکێشن | داخی بێ دانی پێ هەڵدەڕێژن |
قوڵەڕەش ئەیدەن لە بنەکۆتەرە | ئینجا لە حەرەم پێی دەڵێن: وەرە |
گاجووت لە گێرەی فەرمان ئەبەستن | بە کەڵەمە توند، دەمی ئەبەستن |
بەدخوو کە لە گەڵ گەلدا بەوەیە | کە کز بوو ژیا مەرگی ئەوەیە |
بە ئاگر سەهۆڵ دروست ئەکرێ | کەچی هیچ بەرگەی ئاگر ناگرێ |
لە عیلم و فەندا شەقیین پیاو و ژن | هەر بۆ ئەوەیە یەکتر بکوژن |
ئەهلی فەن یەک یەک ڕەهەندەترە | ئاخۆ کام بۆمبا کوشندەترە |
شەیتان لە ڕاستی ئێمە نەزانە | ئیتر بۆچ بڵێن: تەفرەی شەیتانە |
ئەمانە هەمووی خواستی خواییە | بە ئیستیغنای خۆی ئینسان باییە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 744
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|