سەوزەڵەی چاوڕەش
Appearance
سەوزەڵەی چاوڕەش، سەوزەڵەی چاوڕەش | ڕۆژی ڕەش کردم سەوزەڵەی چاوڕەش |
وەختێ زوڵف و پرچ لێک ئەبن بە نەخش | عەقڵ و هۆشی من هەردوو ئەبن پەخش |
پرچت لوول مەکە حاڵم پەشێوە | کێ ناشێوێنێ ئەو توڕڕە و شێوە؟ |
پڕ «روح القدس» ە سڕڕی ئەو لێوە | هەرتای زوڵفێکت دڵێکی پێوە |
ڕەشیی بەختی من کلی چاوتە | ڕشتەی حەیاتم زوڵفی خاوتە |
ئەم چەند ڕۆژەیە کەوا باوتە | دڵم مەشکێنە کە پێناوتە |
کوشتەی نازی خۆت زۆر مەدە ئازار | زوڵفت نەبێتە پەرژینی ڕوخسار |
با ڕۆژ نەگیرێ و نەکەومە هاوار | عاشق لە بێزار زوو دەبێ بێزار |
پرچت لوول مەکە، دڵم مەلوولە | شێوەی مەلوولیم وەک پرچی لوولە |
تۆماری شەرحی دەردم بەتوولە | تەریبی وەسڵ و بەختم شەفتوولە |
بەسم بکوژە بە تیری غەمزە | غەمزەت ئەندامی هێنایە لەرزە |
قەتڵی دڵدادەت لە لای تۆ فەرزە | سەوزەی بێ بەینەت! ئاخ داخت سەوزە! |
ئیشارەی دیدەت بە من ئەنوێنیت | خەریکی ئەوەی گیانم بستێنیت |
وا گیانم دایتێ هەر تۆ بمێنیت | بە مەرجێک لە سەر قەبرم بخوێنیت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|