Jump to content

سەر وەک مەسینە سەگ لەسەر سینە

From Wikisource
سەر وەک مەسینە سەگ لەسەر سینە (1919)
by مەلا حەسەنی دزڵی
310315سەر وەک مەسینە سەگ لەسەر سینە1919مەلا حەسەنی دزڵی
سەر وەک مەسینە، سەگ لەسەر سینە! الخبیثاتُ لِلخبیثینە!
ئاخر کام ئینسان، دەسەبرای سەگە! ڕەفێقی تانجیم، پێ ناشیرینە!
هەرکەسێ سەگی کرد بە هاوخوانی ئەوە نۆکەری، ئینگلیسینە
قودرەت و سەروەت، جاهـ و جەلالات پێشکەش بەوانەی پێیان شیرینە
سەد تف و لەحنەت، لە قوربان قوربان لە ئاغا فەرمووی، یەکجارم قینە
خۆم زەلیل ناکەم بۆ فلس و دینار ئەویش لە سایەی، عیززەتی دینە
پێم خۆشە نانی، جۆ ڕەشی عەباڵ دۆینەی خەجیجە و فاتە و جەمینە
کاڵە و کلاشی ساختە هەورامان نایدەم بە قۆنرەی، چەرمی مەکینە
ئیسلام و عیززەت، عیلم و کەرامەت کورد و شەرافەت، ڕەسمی دێرینە
هەی هوو چەن دوورین من و نۆکەری! ئەمەش هەر جۆرێ کاسەلێسینە
سەلام سەییدی، ویرمەنە دینار خوویەکی پیس و زۆر ناشیرینە
ناکەومە پینەی درۆی ئاغایان کەوش و کراسی، خۆم ئەکەم پینە
ئاخر من قورئان وا لە سەر سینەم الطّیِّباتُ للطّیّبینە
من هەڵۆی لووتکەی بەرزی داڵانیم هەرگیز وەک قاڵاو، ناکەومە چینە
حەسەن بۆ مەقام نۆکەری ناکا سەد جار ڕیامە، ئەو جۆرە ژینە!


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.