Jump to content

سەرەتای پاقلە حرەی سەودایە

From Wikisource
سەرەتای پاقلە حرەی سەودایە (1950)
by پیرەمێرد
305507سەرەتای پاقلە حرەی سەودایە1950پیرەمێرد
سەرەتای پاقلە حرەی سەودایە بەڵام ڕێواسی مزری لە دوایە
ڕاستە کە پاقلە هۆش ئەشێوێنێ ڕێواسیش سەودا دادەمرکێنێ
پاقلە ئاوایی خستە میری سوور مار و موور کەوتە ناو گیای شارەزوور
دنیایە بەهار بولبول دەخوێنێ قڕناویلکەیشی تیا دەقڕێنێ
خوا لە بەهاردا گوڵ دەپشکوێنێ سەری قالۆنچەیش بەگڵ دێشێنێ
های چەرخی کەچ باز های تەبعی ناساز بەهارە گوێدرێژ کەوتە لەقە و گاز
هەندێ نووکە نووک سەر بە تووکەوە هەندێکیش دەچن بە پیر بووکەوە
مەفسول هیوادار کە سەردەکەوێ مەئموور لە ترسی عەزلی ناسرەوێ
بۆ میوان کورسی سەرا نەماوە بۆ بێکار زیکری مەولەوی ماوە
ئەوی ئیجارەی قورسی لەسەرە مژدە بێ کوللە لەسەر سەفەرە
ماندوەتی نەبێ چی پێ دەبڕێ بە ڕاستا ناڕاوا، ڕێی چەوت ئەگرێ
هەیە لە برسا هێزی ئەبڕێ لەگەڵ تێری خوارد سفرە ئەدڕێ
دوای ئەوە کە هات برسی بووەوە بێژنگێ ئەگرێ بە دەم ڕووەوە
پارووی بێ شەرمی زەحمەت قووت ئەچێ ئابڕووی عەشرەتێک بەوانە ئەچێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 595
1940/04/29


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).