سەرما هات بەرگی هەتیوی دڕی
Appearance
سەرما هات بەرگی هەتیوی دڕی | هەور لە خەرمانی چەڵتووکی خوڕی |
ئەمساڵ ناترسم کە لافاو بمبا | هیچ گوێش نادەمە فیشاڵی بۆمبا |
من دەورەی حەربی عوموومیم دیوە | ئەوەی بترسێ دەستی بڕیوە |
بۆیە حەز ئەکەم باران ببارێ | لەم بێ ئاوییە ڕسگار بێ شارێ |
هەموو لە تینوان ئاخ هەڵدەکێشن | هێشتا بۆ ماڵان ئاو ڕادەکێشن |
ماکینەی گەورەی ئەلەکتریک هات | خوا یار بێ نووری فەن کەوتە وڵات |
نان و گۆشت نرخی کەم کرایەوە | پارەی «کیلۆوات» وەک خۆی مایەوە |
بۆ حەسحەسانە پیاو ئەخنکێنن | کەچی لە ماسی ڕەسم ناسێنن |
بۆ مەستی توتن ئەپرسنەوە | قاچاغی «ماسی» ئەبەشنەوە |
بەنی گرژ خەرجی هەوسار هۆنینە | دەزووی خاو تەنها بۆ لەرز بڕینە |
ئەسپی بێ هەوسار زوو بێ جل ئەبێ | پیاو سەربزێو بێ ئەستۆی شل ئەبێ |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 457
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|