سەرخۆشم
Appearance
سەرخۆشم پەروام نییە، بێ باک ئەڵێم: با بێ شەراب | سێوی ترش و پرتەقاڵ و هەم هەنار یاخۆ کەباب |
بۆ مەزەی مەی، بێنە ساقی، لازماتی نۆشی مەی | مەجلیسی بەزمم تەواو کە، بێنە دەی ساز و ڕوباب |
بەپەلە سووڕێ بدە، با سەرگران بن مەجلیسم | شۆڕشێ پەیدا بکە، دڵ بێتە حاڵی ئیزتراب |
بەزمی کەیخوسرەو بینا کە تا سبەینێ ساقیا | بیرە و ویسکی و مەزە و قۆنیاخ و ئارەق، هەم شەراب |
گشتم بۆ ئامادە کە تاکوو بە وێنەی ئەنوەران | سەیری ئەم دونیایە کەم، لاچێ لە پێش چاوم حیجاب |
چوون منەووەر شارەزای سەرکەوتنن، تەرفیع ئەکەن | شەرتی ئەووەڵیان شەرابە و کەیف و سەیران و حیساب |
عومری بێهوودەم بەسەر برد، ئێستە بیرم کەوتەوە | هیچ نەزان بوون باپیرانمان، ماڵسووتاو، خانەخەراب |
قانعا تۆش خۆت منەووەر کە بە شێعری فەشقیات | گوێ مەدە هەرگیز بە دنیا، دڵفەرەح بە و کامیاب |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|