Jump to content

سەراپای کچەجاف

From Wikisource
سەراپای کچەجاف (1950)
by پیرەمێرد
306037سەراپای کچەجاف1950پیرەمێرد
کچۆڵەی بە ناز، کچۆڵەی بە ناز جنسی لەتیفی شۆخی سەرەفراز
بازی عیشوەباز، دۆستی شەکەر ڕاز پێکەنینەکەت بۆ زام مەرهەمساز
بلبلی سەرچڵ، سەر چڵی غەمماز

شاهینی شاهی سەر قوللەی پێباز

***
ڕەنگی ڕوخسارت بەیانی بەهار ئەگریجەت بەندی دڵە وەک زەننار
برۆت لە ڕووی ڕوو تۆڕکردووی لووت لار کەوانە پەرگار دەستی کردگار
برژانگ لە کەوان ئەبرۆ تیرئەنداز
***
چاو دیدەی ئاهوی خەواڵوی خامۆش بروسکەی تیلی سەرجۆی شەڕفرۆش
بە نەشئەی بادەی نازی خۆت سەرخۆش مەیخانەی عەشقی خستۆتە خرۆش
حوسن و عەشق لەگەڵ یەک کەوتوونە ڕاز
***
گوارە کەوتۆتە ژێر ئەگریجەی خاو هەڵاوەسراوە لە خوێندا گیراو
لامل و گوارە هەردوو تەڵای تاو هەردو ژێرماڵەی فەرقی زەڕکڵاو
گیان و دڵ بۆیان کەوتۆتە پەرواز
***
سەرگۆنات سێوی لاسوورەی سەردەشت پاوانەت داوی گەنمەکەی بەهەشت
تامەزرۆ زۆرە هیچکەس لێی نەچەشت کەمەربەستەی دەست وەیسی ماهیدەشت
ئاڵ لەسەر سپی سونعی کارساز
***
سینە زیوی قاڵ لە بۆتەی یەزدان جووتێک شەمامەی بێستانی جنان
هێشتا نەیدیوە دەستانی دەستان پەنهانە لە ژێر کراسی کەتان
لە درزی بەرۆک وەک مانگ شەوق ئەنداز


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).