سەد مەرتەبەیی شاهی لە توێی بەرگی قوماشا
Appearance
سەد مەرتەبەیی شاهی لە توێی بەرگی قوماشا | دەرحەق بە گەدا لوتف و کەرەم لازمە پاشا |
زامارم و بێچارە نەهاتی کە بپرسی | حالت چییە ئەی غەمزەدە لەم کاولە ئاشا؟ |
عینوان و تەکەببور مەکە ئەی یاری خەرابات | چی ساحیبی عینوانە پەشیمانە لە پاشا |
هەر دەست و دوعا دیدە بەشاڕێوە نەهاتی | تەئسیری دوعا و عەهدی من و تۆ نیە حاشا |
ساتێ وەرە بازاڕەوە ئەی یووسفی میسری | عالەم بە سەر و ماڵەوە هاتوونە تەماشا |
ئارام و سەبووری نیە سابیر وەکوو ماسی | بێ توونە، کەڕ و گێژە، پەرێشانە لە ماشا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|