سەد لە سەد بەحسی شەوی هیجران بکەم هێشتا کەمە
Appearance
سەد لە سەد بەحسی شەوی هیجران بکەم هێشتا کەمە | چی بڵێم بەخوا سەراپا گشتی هەر دەرد و غەمە |
ڕۆژ هەتا ئێوارە، ئێوارە تا وەختی سەحەر | بیست و چوار ساعەت لە خانەی سینە شین و ماتەمە |
ئاهـ بزانی بۆ چی دڵ ئەخولێتەوە بێ هۆش و ڕا | پێچراوی پێچی پێچ و پێچی پەچە و پەرچەمە |
حەڵقە حەڵقە ماری زوڵفانی کە ئاڵایە ملم | عەینی ڕاکێشانی کامۆس و کەمەندی ڕۆستەمە |
بۆ چی مەنعی من ئەکەی یا شێخ گوناهە کۆڕی عەشق | ئەم گوناهە پێش هەموو عالەم لە ئەستۆی ئادەمە |
گەر لە نەزعا چاوەکەم چاوی بە چاوانی کەوێ | ڕەنگە زیندوو ببمەوە باوەڕ بفەرموون ئەو دەمە |
سککەی ڕووی دڵبەرە خولیایی خستۆتە سەرم | خەڵقی لای وایە کە عورفی شێتی پارە و دەرهەمە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|