سەحەر هەستام لە خەو بیستم کە ئیمڕۆ ڕۆژی نەورۆزە
Jump to navigation
Jump to search
سەحەر هەستام لە خەو بیستم کە ئیمڕۆ ڕۆژی نەورۆزە | شیعاری کوردە لای یەکتر بڕۆن بۆ جەژنەپیرۆزە |
برای شیرینی کورد ئیمڕۆ کە وا ڕۆژێکی دڵڕوونە | کە ڕۆژی ڕەزمی کاوە بەزمی سەرتەختی فەرەیدوونە |
هەوایی جەیشی نەورۆزە شکانی لەشکری زستان | بەرەودووی نا بەجارێ بەفری سەر کێوان هەتا کەیوان |
کە خاڵخاڵ کەوتە سەر بەفری سەری ئەو کێو و کۆسارە | ئەڵێی خاڵی سەری گۆنای کەنیشکە کوردی نازدارە |
لە هاڕەهاڕی لافاو و لە گرمەی کوورە شێوانە | سەما کەوتە سەما ئیمڕۆ بەجارێ دەم بە گریانە |
بەهارە ڕۆژی نەورۆزە بڵێ ڕۆژی ژیان و ژین | گوڵی غونچەی لەگەڵ بولبول ببەستن با گرێی کابین |
نەمامانی نەژادی کورد مەوەستن دەس لەناو دەس کەن | لە باغی سینەدا نارنج و لیمۆی گوڵبەدەم دەرخەن |
لە نەقشی غونچەیی گۆنای کچانی قەدنەمامانی | هەزارانی وەکوو مانی ئەکەونە دەست و دامانی |
لە جوانیدا بەهای ڕووی ئەو کچە کوردە کەمەرچینە | شکستی نرخی بازاڕی جەماڵی دڵبەری چینە |
شکا بازاڕی شەرمی گوڵ حەیای چوو نێرگسی شەهلا | گوڵی باغی ئیرەم ئەمجا لە داخانا هەنسک هەڵدا |
گوڵاڵەی سووری سەر گۆنایی ئەم جۆرە جەوانانە | لە سەرچاوەی دڵم ئەڕژێتە خوار خوێنی جگەرمانە |
نەمامانی بەرەی باخی نەژادی کوردە سەرچۆپە | دەسا ساقی قەدەح پڕ کە، بەسە تۆبە لەدەس تۆبە |
بە خوێناوی جگەر بوو غونچەیی گوڵزاری کورد گەش بوو | لە خۆشیانا وەرە بمبینە وا ڕیشی سپیم ڕەش بوو |
عێراقی خۆشەویستی من بەهۆی ئەم ڕۆژە پیرۆزە | ئومێدمان وایە سەرحەدمان بگاتە خاکی فەرمۆزە |
هەموو ساڵێ بە خۆشی ڕوو بدا جەژنی نەوەی کوردان | منی پیریش لە گۆشەی حەسرەتا غەمبار و سەرگەردان |
نەمامی باغی نەوجوانیم بەسەر چوو غونچە بێبەر ما | وەکوو فەرهاد بە ناچاری قوڵنگێ دەم بەسەر سەرما |
لەسەر نەورۆز و جوانانی وەتەن ئەشعارت بەم تەرزە | «مەلا» دەرکەوت کە بیری نیشتیمانت دیارە زۆر بەرزە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse