سەبەب نامیهرەبانی حەزرەتی جانانەیە ئیمشەو
Appearance
سەبەب نامیهرەبانی حەزرەتی جانانەیە ئیمشەو | کە شاری شۆڕشی سینەم وەکوو وێرانەیە ئیمشەو |
لە شوعلەی نووری ڕووی یارە دڵ ئارام ناگرێ ساتێ | بەدەوری شەمعی ڕوویا هەروەکوو پەروانەیە ئیمشەو |
بەبێ جورم و جینایەت ئەم دڵی بێچارەیە بۆ چی؟ | بە کۆتی دەست و پێ بەسراوی بەندیخانەیە ئیمشەو |
بەهاری غونچەیی گوڵزاری ڕووی جانانە باعیس بوو | بەبێ سەبر و قەرار، دڵ ئارەزووی مەیخانەیە ئیمشەو |
لە کێوی بێستوونا دێ سەدایی گریەیی فەرهاد | لە شۆری عەشقی شیرینی وەکوو دێوانەیە ئیمشەو |
دەمێکە مەزرەعەی بەختم ئەکێشێ دەردی بێ ئاوی | شکور وا دەوری حەڵقەی مەهـ لەسەر خەرمانەیە ئیمشەو |
دەماغت زائیلە عورفی ئەبینم جوملە ئەشعارت | لە لاوی لاچووە شێوەی لەسەر پیرانەیە ئیمشەو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|