Jump to content

سەبا هەستە درەنگە نامەیەک لەم پیری غەمبارە

From Wikisource
سەبا هەستە درەنگە نامەیەک لەم پیری غەمبارە (1956)
by عارف عورفی
308086سەبا هەستە درەنگە نامەیەک لەم پیری غەمبارە1956عارف عورفی
سەبا هەستە درەنگە نامەیەک لەم پیری غەمبارە بڕۆ تەقدیم بکە بۆ خزمەتی ئەو شۆخی نازدارە
دەخیلت بم سەبا عەرزی بکە ئەوزاعی ئەم پیرە لە جیاتی عومری چی ماوە زەلیل و زار و بێزارە
فیراق کارێکی کرد یارا شەو و ڕۆژی لە گریانا بەلێشاو دێتە خوار فرمێسک لە چاوی عەینی ئاوبارە
نەکا بەدعەهدی و سستی بەسە لەم ئاخری عومرە دەس هەڵناگرم هەتا ماوم ئەگەر بمدەن لە سێدارە
لە جێی لوتف و خۆشی شایەد دەستی کێشایە ناو جەرگم بە فریامان کەون ئەمجا دەخیلە خەڵقە هاوارە
جەفای بۆ ئێمەیە مەیلی سەفای بۆ خاتری غەیرە تەماشاکەن موسوڵمانان موسوڵمانێکی غەددارە
سووتام، برژام بە ئیمدادم بگەن یارانی کەم فرسەت لەڕێی خوادا موسوڵمانینە ئەم دەردەم بکەن چارە
عەبەس عومرم بە زایع چوو لەڕێی لەیلێکی بێ ڕەحما نەتیجەی هەروەکوو مەجنوون جێگام سەحرا و کۆسارە
لە شینی شۆخی شیرینا کە دەرچوو گیانی شیرینم ڕەقیبی بە سیفەت وەک خەسرەوی پەروێز چ دەربارە
ڕجا، نامە، دەخاڵەت، هەر سێ تەئسیری نەکرد عورفی عیلاجی ناکرێ ئەم زاڵمە لەم کارە ئینکارە
بنێژی لاشەکەم ئەمجا لە کێوی بێستوونی بێکەس هەتا قیامەت حیکایەت لایقی تەسجیل و گۆڤارە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).