سەبا ئەم سوبحی سروەی تۆ شەمیمی موشکی تاتارە
Appearance
سەبا ئەم سوبحی سروەی تۆ شەمیمی موشکی تاتارە | فیدای سروەکەت بم من کە دەرمانی دڵی زارە |
هەناسەت بۆنی عەتری گوڵ ئەدا مەعلوومە بەم گوێرە | کە ئەو نازارە باری کردووە ئەم سوبحە زووارە |
عەبیری موشکی تاتاری پەریشان زوڵفی دولبەرمە | سەبا ئەم عەمبەر ئەفشانەت لە وەختی سوبح و ئێوارە |
وەرە تۆ بی و خوا سەیری بڵێسە و گریەیی دڵ کە | دەسووتێ هەر وەکوو قەقنەس بە ئاری دووریی ئەو یارە |
بڵێ ئەی قیبلەکەم بە خوا دەوری سەروی باڵاکەت | لە گشت لایەکەوە مینە دڵ و جەرگی بریندارە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|