سیحری دڵی ماڕووتە کە شەیدایی عوزارە
Appearance
سیحری دڵی ماڕووتە کە شەیدایی عوزارە | فیکری دڵی هاڕووتە کە ڕیسوایی دیارە |
تەعنی مەدە بەو هەستیە لەو مەستیە زاهید | بۆ ڕەندییی من کافیە ئەو چاوە خومارە |
خۆی ماهە وەیا شاهە لەسەر تەختی جووانی | یا بەدری سەما قەدرە هەموو شەو دەوو چارە |
شیرینە لە ڕوو چینە کە خوێنینە هەموو دەم | بەو لێو و دەم و پەرچەم و بەو پەنجە نیگارە |
ئەم نوختەیە خاڵە کە لەسەر عەینی جەماڵە | ئازاری دڵی زاری منی کردە هوزارە |
ئەم پەرچەمە پڕ چینە هەموو عەسکەری چینە | بۆ غارەتی ماچینە کە ئەم چینە سووارە |
سافی ئەمە شینی تووە بۆ غونچەیی لێوی | یا چەهچەهەیی بولبولە یا زاری هوزارە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|