Jump to content

سوورەتی یاسین کە وەسفی حەزرەتی لەولا دەکا

From Wikisource
سوورەتی یاسین کە وەسفی حەزرەتی لەولا دەکا (1934)
by ناری
309294سوورەتی یاسین کە وەسفی حەزرەتی لەولا دەکا1934ناری
سوورەتی یاسین کە وەسفی حەزرەتی لەولا دەکا ئەهلی دڵ مايل بە جيلوەی سوورەتی تاها دەکا
خاکی بەر دەرگاهی قەسری گەر بەسەردا کا، گەدا هەر نەفەس نەفرەت لە تاجی قەيسەر و دارا دەکا
ئاسمان وەک مشتەری، هەر دەم بە ميزانی وەفا کەسبی هەر شامێ بە يادی دەوڵەتی ئەسرا دەکا
گەر تەسەوور کا مەسيحی تەختی عەرشی ئەعزەمی تا ئەبەد تەرکی بەيانی ڕەفعەتی عيسا دەکا
نووری عيشقی تۆ لەسەر تووری دڵی مووسا مەگەر دای لە سەر سينەی بە شەوقی دڵ يەدی بەيزا دەکا
بۆ خەليلان گەر نەسيمی گوڵشەنی لوتفت ببێ ناری نەمروودی بە سەحنەی جَنَّت والماوا دەکا
تاقی کيسرا بۆ بە بەرقی نووری حوسنی شەق نەبێ! سەيلی حوکمی ناری فارس زايل و ڕيسوا دەکا
ئەی حەبيبی خاليقی عالەم، لە ئادەم تا بە تۆ ئەنبيا يەک يەک بەيانی حەزرەتی والا دەکا
نێرگسی مەستی سياهت، عەينی مازاغ البصر شەمعی بێ سايەی وجودت شەرحی كرّمنا دەکا
ئادەمی خاکی بەسەر زومرەی مەلەکدا بێ گومان تۆی سەبەب نازش بە ڕوتبەی علم الأسما دەکا
کاشفی والليلی توڕرەی پەرچەمی شەبڕەنگی تۆ ئافتابی تەلعەتت تەفسيری والضحى دەکا
ئايەتی ميعراجی پايەی قابەقەوسەينت عەجەب وەسفی ئيعزازت لە تەختی نازی أو أدنى دەکا
عەکسی ئەلفی قامەتی ئەبرۆتە گەر نون و القلم سيدقی مەوزونی کەلامت کەشفی ما أوحى دەکا
با وجوودی پڕتەوی ميهری جەماڵی ئەنوەرت کێ خەياڵی زيبی قەسر و سايەيی طوبى دەکا؟
سەلسەبيلی لوتفی تۆ بێشک لە عەرسەی مەحشەرا توشنەلەب، قانع، لە بادەی جامی أعطينا دەکا
چی لە دەوڵەت کا، ئەسيری بەندی عيشقی ئەحمەدی عيشقی مەحموودی بە عاشق کەسبی ئيستيغنا دەکا
ناريا وەسفی جەلالی حەزرەتی خيرالبشر کەی بەسەد دەفتەر هەتا مەحشەر بەشەر ئينشا دەکا


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.