سوودی وڵاتم
Appearance
سوودی خاکی کوردستانم چەن هەزاران دەر هەزار | بۆت بنووسم کاکی کوردم، میوەیەکی بێ شومار |
تووتن و گەنم و برنج و هەرزن و زەڕڕات و جۆ | گەنمەشامی و دێمیلە، هەم داڕوجان و گسکەشار |
باسخ و نارنج و لیمۆ، پرتەقاڵ و هەم ترێ | کاڵەک و شووتی و ترۆزی کوولەکە و سەوزە خەیار |
چۆنەر و سڵق و شویت و بامیە و کونجی و پەموو | شێلم و ماش و تەماتە، باینجان و کالیار |
نۆک و نیسک و پەڕشە و پاقلە و پەتاتە و لۆبیا | سێو و هەرمێ، قۆخ و قەیسی، گوێز و کشمیش و هەنار |
کاهوو و پیاز و کەلەرم و تەرسۆن و بنعەرزیلە | کاشمە و کۆڵ و بناو و، سور هەڵاڵی لانزار |
مێو و سنجوو و کێکف و ژاڵە و گزیچار و شەهێن | گۆیژ و چوالە و بەڕوو و پەڵک و باڵاڵووک و چنار |
داری بی، پێنج تایەفەن، لازم نییە ناویان ببەم | خاوەنی سی و نۆ بەری خاوەن ڕەواجە مازوودار |
گزگل و خڕنووک و مازوو، پانکە و سیچکە و کەڵنج | پۆزە خووگە و هەمزە ئاغا، هەور بردوو و شاخدار |
بەرگەڵا و تسقل و سەوزاڵی و نیسکە و گرێ | کارگ و قژگە و دەمووکە، سێفەڵووکەی ئاودار |
جەوت و شۆکە، زۆڵەک و شینکە و بەڕوو هەژگ و گەڵا | هەم گەزۆ و زووخاڵ و پیفوو، چاکترینیان بارەدار |
قانعی کاسب نییە، بۆیە کەمی لێ زانیوە! | بۆ ئەوانی تر بپرسە لای پیاوی کاسبکار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|