سنوورەکەم
Appearance
کوردستان بەهەشت ڕووی سەرزەمینە | بێشەی شێرانی خاوەن نگینە |
دار و بەردەکەی چەشنی گەوهەرە | ئاو و سەرچاوەی، عەینی کەوسەرە |
وەسفی کوردستان قەت تەواو نابێ | توولی نادەمێ، ئیتر کۆتا بێ |
بەڵام سنووری، بەبێ زیاد و کەم | بۆت بەیان ئەکەم، بەبێ دەرد و خەم |
بە پێی نووسینی جوگرافییاکان | تەڕەفی غەربی، بۆت ئەکەم بەیان |
لە کێوی تورووس تا ئەسکەندەروون | هەتا بەحری ڕەش، بەبێ چەند و چوون |
تەڕەفی شیمال، هەر لە بەحری ڕەش | هەتا ئاردەهان بەبێ غەل و غەش |
لە ئاردەهانۆ بۆ ئاوی ئاراس | ئەمە شیمالە، بە عیلمی قیاس |
تەڕەفی شەرقی، لە کێوی ئەڵوەند | تا گۆلی ورمێ، بەبێ چوون و چەند |
بچێتۆ ئاراس، گشت ڕۆژهەڵاتە | ئەمە مەشریقی کوردستاناتە |
لە کێوی ئەڵوەند تا جەبەل حەمرین | ئەهواز و ژەنگار، پارچەی نەسیبین |
ئەمە جنووبە، چاکی بزانە | ناو ئەم سنوورە خاکی کوردانە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|