سروەکەت بۆی عەنبەر و عودی قومارە ئەی سەبا
Appearance
سروەکەت بۆی عەنبەر و عودی قومارە ئەی سەبا | بۆنی مشکی نافەیی ئاهووی تەتارە ئەی سەبا |
پێم بڵێ قەترەی سبەینێ و سونبوڵ و ڕێحانەیە | یا شەمیمی نەرگسی ئەووەڵ بەهارە ئەی سەبا |
بۆنی عەتری ئابی تازەی خونچەیی پوشکوتووە | یا وەکوو عەتری هەناسە و زوڵفی یارە ئەی سەبا |
بۆیە ئیمڕۆ وا نەسیمت باوەشێنی دڵ ئەکا | زۆر فەرەح بەخشە بە ڕاستی غەم گوسارە ئەی سەبا |
تۆ خوا تۆ بەم شنۆ هەروا موعەتتەر کە دەماغ | چون دەوای زووخی برینی دڵ فوگارە ئەی سەبا |
چاوەڕوانی ڕێگەتە مینە بە دائم ڕۆژ و شەو | مەڵهەمی دڵیە کزەی سوبح و ئێوارە ئەی سەبا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|