سروود بۆ قوتابیی مناڵ
Appearance
چەند خۆشە هەستانی دەمی بەیانیان | بۆ ڕۆحی ساف نوور ئەبارێ لە ئاسمان |
لە جێ هەستام جریوەی چۆلەکە هات | چاوم شت و جلم گۆڕی، ڕۆژ هەڵات |
چام خواردەوە، جانتام گرت بە دەستەوە | گەیمە مەکتەب چوومە سنفی دەرسەوە |
شوکر چاک بوو بە دەرسما گەیشتم | چونکە زوو هەڵسابووم زوو تێ گەیشتم |
بۆیە حەز لە خوێندن و مەکتەب ئەکەم | بە خوێندن ئاوا ئەبێ وڵاتەکەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|