ستایشی پێغەمبەر (I)
Appearance
دین و شەرعی لە حەیاتا بوو بەخووی کەوتنە سەر | بەسیاسەت لە جیهانا بووە پەیڕەو ڕەهبەر |
لە هەموو جەنگێ موحەممەد دەبووە سەرلەشکەر | قائیدی حەربی سەف و، ماحیی فەننی کەڕ و فەڕ |
نەزم و تەرتیب و ئیدارەی بوو بەپێویست و قەدەر | ئەوە قورئانە، کتێبی بولەغا بوون کەچ سەر |
سێنزە ساڵ موددەیی کردەی بوو، بەبێ سنعەت و زەڕ | نەسولەیمان، نەزولقەڕنەین نەوەها ئەسکەندەر |
هەیە بەم جۆرە کەسێ، کردە وو کاری لە بەشەر | کەنەبێ دیارە موحەممەد لەبەشەردا سەروەر |
*** | |
وا نەبوو چاری نەبێ، تەنگبێ لە دەستی ئەعدا | دەرەتانێکی نەبێ بێجگە کە دەرچێتە سەما |
بەسەبات و زەفەری دوژمنی تاکێکی نەما | پاش وەفاتیشی لەشی نووری کە لە حوجرەی هەرما |
ئەمە دەرسێکە حەکیمی وەتەنی ڕێی پێ ئەبا | ئیمڕۆ پارێزی حیجاز وەک لە حەیاتی هەر ئەکا |
هەیە بەم جۆرە کەسێ، کردە و کاری لەبەشەر | کە نەبێ دیارە موحەممەد لەبەشەردا سەروەر |
*** | |
ئەو هەموو ماڵی غەنیمەت، کە وەریگرت لە غەزا | گەنجی بەحرێنی لەگەڵدایە سەحابی وو گەدا |
لەسەر ئەم قودرەتەوە، خۆی بەفەقر ژینی ڕەزا | بەکەس و خزمی لە ماڵ و تەریکەی ئیرسی نەدا |
کە بەتەعیینی وەلی عەهدێ، بەبەشداری نەدا | مەقسەدی ئوممەتی بوو ئایەتی شەئنی ئەمەتا |
هەیە بەم جۆرە کەسێ کردە و کاری لە بەشەر | کە نەبێ دیارە موحەممەد لە بەشەردا سەروەر |
*** | |
دەرس و تەحسیلی نەبوو، بیری لە تەئریخەوە بێ | گەشت و دەورانی نەبوو، بیری لە بینینەوە بێ |
قەومەکەی ڕاقی نەبوو، حیسسی لەلای وانەوە بێ | نەوەیی شاهێ نەبوو، تاجی لە لێکدانەوە بێ |
ئەمە ئیللا ئەبێ، ئیلهامی لە یەزدانەوە بێ | موسڵیحی گەورە بەتەنگی هەموو ئینسانەوە بێ |
هەیە بەم جۆرە کەسێ کردە وو کاری لە بەشەر | کە نەبێ دیارە موحەممەد لە بەشەردا سەروەر |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|