ستایشی بابە عەلی بەرزنجی
Appearance
ئەی نەوڕەسی غونچەی ڕەزو باغی گەلی کوردان | هیوای دڵ و وەی موفتەخەری قەیرەو و لاوان |
ئەی ساحیبی فیکری حیکەمی و کەللەیی پڕ هۆش | ئەی دائیرەیی مەرکەزی موڵکی شەهی بابان |
ئەی تازە نەمامی چەمی شیرینی سمایل | ئەی لالەیی بەڕڕاق و گەشی چیمەنی عەدنان |
ئەی نوتفەیی پاکیز و گوزیدەی شەهی مووسڵ | ئەی ڕۆڵەیی قۆچاخی عەلی شێری یەزدان |
ئەی تەرزی درەختی تەڕ و سەبزینی حوسەینی | ئەی عەرعەری دەسنێژ و وەچی دوانزە ئیمامان |
ئەی گەوهەری بیزەرخ لە بەرزنجەیی یەکتا | ئەی باعیسی ژین و ئەمەلی گەورەیی کوردان |
پێی ناوێ بکا مەدحت ئەسیری، وەکو ڕۆژی | ئەی سەروەری گەل، بابە عەلیی مەنبەعی عیرفان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|