سبەینانێ وتم ئەی نازەنین و شاهی لێوئاڵان
Appearance
سبەینانێ وتم: ئەی نازەنین و شاهی لێوئاڵان | گوناهێکی نەبوو دڵ، داوی زولفانت لە پێ ئاڵان |
هەزار ئیفتادە لەو مەیدانە وریا بوونەوە وتیان: | ئەمە شوێنی کەڕ و لاڵانە نەک بێ عەقڵ و منداڵان |
هەموو زامار و خامۆشین، هەموو هوشیار و سڕ پۆشین | وەگەر نە شوبهی کوێری بێ، عەسا ئەڕمییە نێو چاڵان |
ئەگەر تۆ شێخی بەرماڵی، بە ئێمە ناکرێی حاڵی | گەلێ کەس هات و تاوی دا و زینی ئەسپی داماڵان |
ئەگەر خۆ تۆ خوداناسی، وەکوو ماسی کەڕ و کاسی | وە ئیللا وەک سەگی پاسی، چییە ناڵان و دەرماڵان |
بە ڕەنگ و ڕیش دەروێشی، بە خوڵق و خوو بەدئەندێشی | عەجەب ئەسپێکی سەرکێشی، خودا بتخاتە ژێر پاڵان |
گەلێ کەس سابیری لەم ئاستانی یارە هات و چوو | بە هێواشی و بێ دەنگی ئەگریان و ئەیانناڵان |
هەموو کەس سابیری لەم ئاستانە بەهرەوەر نابێ | مەگەر بێ دەنگ و خامۆشان و ڕووت و بێ سەروماڵان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|