ساڵان لەم فەسڵە سەیرانی و چەم بوو
Jump to navigation
Jump to search
ساڵان لەم فەسڵە سەیرانی و چەم بوو | ئاهەنگ و شایی عالەم بێ خەم بوو |
کومپیالەمان تا هەزار چەم بوو | دەهەزار دینار لە لامان کەم بوو |
*** | |
چونکە ئەباری وەک تەرزە و باران | لیرەی ڕووسیا و قڕانی ئێران |
ڕیاڵ بە دەستە وەک گەڵای داران | دینار بۆ کاوڕ تا شەک تا بەران |
*** | |
خسووسەن خوری و تا کەتیرە و موو | سەعلەب و گەز و دووبەرە و مازوو |
ڕۆژی دە لۆری لێرە دەرئەچوو | ئەبوو بە دینار هەمووی زووبەزوو |
*** | |
ئیتر لە خۆشی دینار بە لێشاو | گاڵتە و یاری وەک تەیری سەر ئاو |
خەیاڵمان ئەکرد وەک خەیاڵ پڵاو | ماڵ ئاوڕشێن کەین بە عەتر و گوڵاو |
*** | |
خانوو تەبدیل کەین بە مۆدەی تازە | لە خارج بێنن دەرگا و دەروازە |
لەناویا دانێن سندووق ئاوازە | لێدا ئەو کەسەی ئوستادەی تازە |
*** | |
هەوای سووریا کەوتووە سەرمان | لیباسی ئەوان بکەین لەبەرمان |
بڕۆین بۆ سەیران بۆ جەبەل لوبنان | بێ غەم سەر بنێین چەند ڕۆژ چەند زەمان |
*** | |
هەموومان مەستی شەرابی نەو بووین | عاشق بە ڕۆژ و بێزار لە شەو بووین |
دۆست هۆشیاری دەرمەن بە خەو بووین | قاقای پێکەنین وەک نێرەکەو بووین |
*** | |
ئێستە ئەوانەی پەروەردەی نازن | بێ بازار پۆل پۆل خەریکی ڕازن |
شەماڵی ڕەحمەت بێ بە هاوارمان | بەڵکوو نەلەخشێ چیغ و دەوارمان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse