Jump to content

ساقی لەو بادە خومار ئەشکێنێ

From Wikisource
ساقی لەو بادە خومار ئەشکێنێ (1965)
by مینە جاف
304100ساقی لەو بادە خومار ئەشکێنێ1965مینە جاف
ساقی لەو بادە خومار ئەشکێنێ ڕیشەی وەسواسەی خەم لە بن دێنێ
بمدەرێ جامێ بە یادی جاران بەڵکو بە نەشئەی دڵ پێکەنێنێ
***
بێ دا بنیشین تاوێ بە دڵی شاد لە سەر لێوی شەت شارەکەی بەغداد
وەک فیلم یەک یەک بیخەنە پێش چاو مێژووی ڕابوردوو هەر چی ها لە یاد
***
ئەو شەتەی ساف و ڕەوان ئەڕواتۆ ئەو مەوجەی بە شەوق لە ڕووت ئەداتۆ
گشت بە سەرهاتی بەغدا ڕا ئەخا پەروێز و جەمشید ئە بیر ئەخاتۆ
***
دەبدەبەی ڕۆژی شادێکەی شیرین دەخاتە پێش چاو پیاوی وردبین
دەڵێت ڕۆژی وا نەبوە و نابێتۆ شیرین بە بووکی هات بۆ مەدائین
***
زۆر باش بڕوانە ئاوی ئەو شەتە هەر چەندە سافە، بەڵام خەت خەتە
ئەگەر بیزانی بیخوێنیتەوە ئەزانی دونیا چەن بێ قیمەتە
***
چونکە ئەم جێگە تۆ میوانێتی ئەم شەتەی کە تۆ لە لیوانێتی
جێگەی هاروونە وا تیادای تۆ بەزمی مەئموونە لە سەیرانێتی
***
ئای چەن شەهەنشای ساحب سوپا و سان هاتن و چوون و من هەر مام وەک خۆم
نووسراوە ئەڵێت، کوانێ موعتەسەم کوا ئالی بەرمەک، کوانێ موعتەسەم
***
هەتا تێفکریت جوان لێی تێ ئەگەی هەر کەس چۆن تێی هات هەر بەو ڕەنگە ڕۆی
نە هیچیان هێنا نە کەس هیچی برد شەت و سەیرانگا، خاک ماوە وەک خۆی
***
بەڵام ئەو کەسەی کە بەختیار بوو لە پووچی دونیا باش خەوەردار بوو
کردەی خاوەنی و جوانی جێ هێڵا نە کەس ئازاری و نە کەس ئازار بوو


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).