ساف دەروون، داری دەستی بەدکارە
Appearance
ساف دەروون، داری دەستی بەدکارە | بۆیە شەڕەدار زۆرە لەم شارە |
ئەو قەومەی پیشەی دەوەن بە ئاشە | سێبەری ڕوەو ڕۆژە لە پاشە |
ئەو پیاوە گەورەی کە خۆش باوەڕە | بەدەست خەڵکەوە مێکوتی ساوەرە |
زینهار خواردەستت بە کەم مەبینە | بۆیە بە کینە، لێت نائەمینە |
هی وامان هەیە دێتە لات خۆشێ | بە خۆت نازانی، تا دەتفرۆشێ |
بە بەندیخانە پیاو عاقڵ دەبێ | هەندێ سەرچڵ و زۆرەمل دەبێ |
هەندێ بە فریو گەیوەتە پایە | شەیتان لە بەرگی فریشتە دایە |
کەسێ بوێرێ بیسمیللا بکا | وەرە سەیر کە چۆن ئابڕوویان تکا |
سەلاحییەتی ساڵحانم نییە | بڵێم: ئەمە ڕەش، ئەمە سپییە |
کە کەلیمەی «ڕەش» وەرگەڕێتەوە | دەبینی شەڕی لێ دەبێتەوە |
جەژنی میلاد و ئێمە یەک کەوتن | ئێرە بۆیە یەک ناکەون، چەوتن |
جاران «حاجیلە بە خێری» باو بوو | لە بەختی ئێمە گوێزی بێ ناو بوو |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 464
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|