Jump to content

زەروو کە خوێنی پیسی پیاو ئەمژێ

From Wikisource
زەروو کە خوێنی پیسی پیاو ئەمژێ (1950)
by پیرەمێرد
305858زەروو کە خوێنی پیسی پیاو ئەمژێ1950پیرەمێرد
زەروو کە خوێنی پیسی پیاو ئەمژێ لە مار چاکترە بە ژار ئەکوژێ
خۆ هێجگار دووپشک لە کردەی بەدا هەرچی هاتە پێش پێیەوە ئەدا
لەم دوانە بەدتر بەنی ئادەمە وەزندمان بۆ یەک بە دەست و دەمە
بۆ یەکێ ناڵێم کەس گوێی لێ بگرێ ئەم ئاگرە تا بێ زیاتر گڕ ئەگرێ
باقڵ ئەم جارە ئاگری زەردەشتە مووشەدەمەکەی شنۆی بای وەشتە
وا دەردەکەوێ ئاخر زەمانە چونکوو دەورێکە باوی ژنانە
کە پیاوان ڕیش و سمێڵیان تاشی من وتم ژنان ئەبنە بێگباشی
دەمێکە بە دڵ من چاوەڕوانم چونکوو من ڕەسمەن کوێخای ژنانم
وا جینسی خەشین سەر و دەست ئەبڕن هەر جینسی لەتیف دڵ نەرمترن
کە ژنان دەستیان گەیشتە کوتەک پیاوان ناچارن بچنە بەر خەڕەک
هەلی هەلهەلەی کچانمان هەڵکەوت سەردار و سەرەک وەک بێسەری کەوت

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 903


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).