Jump to content

زینەتێکی هەیە سلێمانی

From Wikisource
زینەتێکی هەیە سلێمانی (1952)
by فایق زێوەر
305216زینەتێکی هەیە سلێمانی1952فایق زێوەر
زینەتێکی هەیە سلێمانی وەسفی ناکا زوبان بە ئاسانی
کە تەماشا ئەکەم سەفای جوانی مورغی ڕۆحم ئەڵێ بە پەنهانی
ئەی وەتەن، ئەی وەتەن چ شیرینی #
چەندە دڵگیر و چەندە ڕەنگینی
مەنزەری دەشتی وەیس و کانێسکان باغی میللی کە عەتر ئەکا پەخشان
گۆیژە و گردی یارەو و سەیوان لادەبا حەسرەتی دڵی ئینسان
ئەی وەتەن، ئەی وەتەن چ شیرینی #
چەندە دڵگیر و چەندە ڕەنگینی
هەر بەیانی کە زوو لە خەو هەستی سەیری دونیا بکە بەبێ هەستی
شنەیەکی نەسیم بە سەرمەستی تەوقیێکت لەگەڵ ئەکا دەستی
ئەی وەتەن، ئەی وەتەن چ شیرینی #
چەندە دڵگیر و چەندە ڕەنگینی
شاخەکەی بانگ ئەکا کە چەند جوانم بێنە سەر مەنزەری درەختانم
بەفرە پۆدرەی ڕۆخی درەخشانم پەلکە زێڕینە پرچی سەر شانم
ئەی وەتەن، ئەی وەتەن چ شیرینی #
چەندە دڵگیر و چەندە ڕەنگینی
هێندە لام خۆشە ئەم زەوی و زارە لای دڵی من بەهەشتی ئاودارە
خۆزگە خۆشتر ئەبوو بە یەکجارە مەدەنییەت ئەگەییە ئەم شارە
ئەی وەتەن، ئەی وەتەن چ شیرینی #
چەندە دڵگیر و چەندە ڕەنگینی

1940/11/06
سلێمانی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).