Jump to content

زیندانی ئەژدەهاک

From Wikisource
زیندانی ئەژدەهاک (1962)
by گۆران
304594زیندانی ئەژدەهاک1962گۆران
ئەژدەهاک! زیندانت قەڵاقەڵایە؛ دیواری کۆنکرێت، دەرگای پۆڵایە
ئەژدەهاک! کون بڕە، سەختە زیندانت، ناڕووشێ بە بڕبەن بەندی گرانت!
هێزی لەش مرێنە کۆت و زنجیرت؛ کارییە لە دەمار ناپاکیی بیرت
دڵ ڕەقیت هەر تاوە چەشنە سزایە بۆ بەندیی خاوەن هۆش ئەخاتە کایە
هێند چەشن سەربڕ و زیندانەوانت، سەرخۆشن بە خوێنی گشت بەندییەکانت!
ئەژدەهاک! ئەی دێوی لە «بیر» زراوچوو، ئەی ناشتای مارانت بە مێشک کردوو!
ئەو مێشک تازانەی زنجیرت کردوون، لە لێوی پێچاڵی مەرگا ڕاتگرتوون،
چاوەڕیێ فەرمانن بە ڕێی نەهاتا ببرێنە بەر تەناف لە نۆرە و کاتا،
مێشکیان، ئامانجیان، هیوا و تاسەیان لە پەتا بتاسێ وەک هەناسەیان!
ئەمانە گشت ئەڕۆن، ئەیانڕەوێنی، هیچ نەبێ لە بەندا ئەیانڕزێنی...
بەڵام تۆ، ئەژدەهاک! لە هەڵپەی خۆراک ناتوانی بکەوی بۆ ماری ناپاک؛
هەر ئەگری، ئەکوژی، ئەدەی لە گەردن، مێشک دەرخوارد ئەدەی بە ماری نەوسن
تا ڕۆژێک ئەو خوێنەی بە ناحەق ڕشتت، ئەو بیرەی وات زانی ئێجگاری کوشتت،
تاو ئەدەن تەنووری دەماری کاوە، ئەو چەکوش وەشێنەی ڕۆڵە کوژراوە
ئەخرۆشێ و ئەجۆشێ و کۆمەڵ یەک ئەخا، هەر هەڵسا و ئەبینی زیندانت ڕووخا!
ئەو حەلە هەر لاوێ لە زیندانتا مرد ئەبێتە مایەی بەخ بۆ نەتەوەی کورد؛
لە بنکەی پەیکاریا ئەنووسرێ ناوی لەگەڵ گشت کردەوەی پەسەندکراوی!

1953
سلێمانی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).