زیارەتم کرد کاغەزی کوردی
Appearance
زیارەتم کرد کاغەزی کوردی | پڕ لە ئیلتیفات، ڕاستی و مەردی |
پاکەتم هەڵگرت، شووشەی عەتری بوو | باڵی مەلایک، پەڕی پەری بوو |
چوون لە دڵڕا هاتبوون مەعناکانی | زۆر شیرن و خۆش بوون کەلیمەکانی |
کەلیمەکانی دوڕڕ و گەوهەر بوون | سەری شکستەی زولفی دڵبەر بوون |
وەک زولفی دڵبەر بوون «لام»ەکانی | وەک سەری مەمکان بوون «میم»ەکانی |
نوقتەی حەرفانی وەک خاڵەکانی | سەفحەی کاغەزی وەک سنگی پانی |
ئەلف قامەتی تازەنەمامان | لە باغان بەناز دەکەن خەرامان |
پرسیبووت «حەسەن» بێ تۆ چلۆنە؟ | لە دووریت سووتا وەکوو کای کۆنە |
«عەزیز»! ژیانم بێ تۆ مردنە | شوغڵم شەو و ڕۆژ ڕۆ- وای کوتنە |
بەری فیراقت دەست و پێی بردووم | لە سەرمای دووریت لە ژیانم بوردووم |
برنجی پیتە و بەڵمم بۆ چییە؟ | لە جۆگەی لوتفت بڕشت یەک سییە! |
سێڵاوی ئەشکم بەندی شکاندم | لەمپەر و بەندک، گوریسی پساندم |
وێنجە و بەڵم و کا، گەلێک گرانە | کە لە تۆ دوورم، لەلام هەرزانە |
خۆم بم بە قوربان دەست و قەڵەمت | یاخودا بەزیاد بێ لوتف و کەرەمت! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|