زۆر کەس لە ئاگر قازانج ئەبینێ
Appearance
زۆر کەس لە ئاگر قازانج ئەبینێ | کەچی بۆ نەزان دەست ئەسووتێنێ |
ئەوی بیزانێ و بیهێنێتە کار | لە ئاگر ئاڵتوون ئەبا بە خەروار |
ئەوەیش نەیزانێ کە چی پێ ئەکرێ | دووکەڵ و خۆڵ و گەرمای پێ ئەبڕێ |
گەورەیش بە سروشت وەک ئاگر وایە | خراپە و چاکەی وا لە بارایە |
بەڵام بەو شەرتەی بە عەقڵ و فنوون | یا بۆ ماکینە یا بۆتەی ئاڵتوون |
بە کاری بێنێ نەوەک بۆ خەرمان | پێی بسووتێنێ و زیان بۆ خزمان |
ئەڵێن کە قەومێک ئاتەش پەرەست بوون | ئەو خەرافاتە ئێستا بەسەرچوون |
ئایینی ئیسلام دیموقراتییە | موسوڵمانی ڕاست ڕوو لە هاتییە |
ئێمە عەقڵمان وەها ببڕێ | لەم لاو لەو لامان ئاگر ئەگڕێ |
وا چاکە وەک ئەو ئەسحابەی سەفەین | لە هەرا خۆمان بێ تەرەف لادەین |
نانی موعاویە و نوێژی پشت عەلی | لە مەعرەکەیش دا «جلوس التلِ» |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 900
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|