زۆر باران بارێ دەغڵ ژەنگ دێنێ
Appearance
زۆر باران بارێ دەغڵ ژەنگ دێنێ | ئاو زۆر مایەوە کرم هەڵدێنێ |
هەرچی کە کۆن بوو بێ تینە بۆشە | تەنها شەرابە تا کۆن بێ خۆشە |
چاوی جوان ئەڵێن: پیاڵەی شەرابە | مەزەی سەرمەستی دڵەی کەبابە |
ئەویش کە کۆن بوو کەس لێی ناپرسێ | زەق ئەکاتەوە خەڵک لێی ئەترسێ |
نیسان سیوجگەری کرد بە چوار ئانە | بێزووی پێدەکەین ئەڵبەت هەرزانە |
لە هەموو لاوە شایی کەوتە شار | دەنگی زوڕنا دێ بەهارە بەهار |
ئەڵێن گیا لەسەر بنجی خۆی ئەڕوێ | وەجاغ زادە بۆچ خەڵکی لێی ئەدوێ |
بۆچ مریشکی ڕەش هێلکەی سپییە | بۆچ پەیین فەیز و هێزی زەوییە؟ |
کە خوا دای هیچ کەس ناڵێ کوڕی کێی | دەسەڵاتداری هەر خۆت گەورەی دێی |
ئەوی خوێندوویە بە ئیقتیدارە | خانیش نەوەشێ ئەو هەر سەر کارە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 400
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|