زوانی ئادەم
Appearance
بەکوردی بوو زوانی ئادەمی باپیرە گەورەی تۆ | هیمالایا بوو جێگەی دەشتی هیندستان و قۆڵۆمبۆ |
جریوەی کوردی زۆرە گەر بپشکنی وتەی هیندی | لەبەر داگیری بێگانە وتەی تازی وو فارس گۆ |
بپشکنی زوانی هەرچی ئادەمزاد هەیە ڕۆڵە | ئەدۆزی و خڕ ئەکەی چەن سەدهەزاری بێژی گفتەی تۆ |
وتەی گۆڕاوە چەم شێتە ئەوەی جەمشیدی پێ ئێژن | نەمرد، نەمروودە هەردووکیان حوکمدارانی خزمی خۆ |
بەلووش و کورد و ئەفغان و، ئێران و ئەرمەنی یەک بوون | بەڵخ بوو پایتەختی شاهی شاهانی قەدیمەی تۆ |
سەراسەر هیندی وو خوارەزمی وو سوغدی و خوراسانی | ئەمانە ئامۆزاتن تازەکە خزمایەتی سەر نۆ |
لە دایک و باوکی ئەفغانی، لەسینە بوو عەلی دەرکەوت | غەزالی سوغدییە ڕۆڵە، ئەمانەن فەیلەسووفی تۆ |
هەموو ئەسڵاو و یۆنە و جەرمەن و لاتینییە ئاری | لە ئەوروپا مەغۆلی سێن، فینۆ و بولغار و هەنغارۆ |
ئەوەی سوریانە سەنسکریتە ئاریا، یانە خۆ ئاری | هەموو کوردن لە هەردەورێ بووە ناوێکی باوەی تۆ |
ئەگەر ئارامی و کووسی، ئەگەر کرمانج و گورد و کورد | هەموو یەک تایەفەن ڕۆڵە، دەڵێ تەئریخی باوەی تۆ |
لە شاری سۆزەوە بۆ سەر فورات و دیجلە وو کاروون | لەوێ ئارامیان گرتن ئەسیری خزمی کوردی تۆ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|