زستانان دووپشک ئەچنە کونەوە
Appearance
زستانان دووپشک ئەچنە کونەوە | من خزاومە کون، ئەمدۆزنەوە |
وەمزانی سەرما دووپشک سڕ ئەکا | کەچی سەرما ئەو گەرمتر ئەکا |
هەر هەنگ نامووسی خۆی ڕادەگرێ | بە پیاویەوە دا، لە داخا ئەمرێ |
بەرخ و کار دەنگی بلوێریان ئەوێ | سەد بلوێر لێدەی، گا بۆی نانەوێ |
جاران موختاران گزیریان هەبوو | بە گزیر ناوی چاکان دەردەچوو |
یاخوا گزیرمان خوا لێ نەستێنێ | ئەگەر ئەو نەبێ، پیاوچاک نانوێنێ |
چەند خۆش بوو جاران بە میر و گزیر | کە ئەمووستیلە ئەیکردی بە میر |
یاخۆ باز ئەنیشت بە سەر سەرتەوە | ئەکەوتیە شاهی بە یاوەرتەوە |
ئێستا ناوێری لە کون دەرکەوی | بە «بابی، بابی» مەگەر سەرکەوی |
بابی بابیشمان لە بەهارایە | بەهاریش هێشتا شەڕ لە کارایە |
هانام بە تۆیە خودای کردگار | لێمان نەشێوێ سەیرانی بەهار |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 659
1942/02/26
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|