دە پەندە و یەکی دە دینار دێنێ
Appearance
دە پەندە و یەکی دە دینار دێنێ | دیاری «ژیان»ە خەڵکی بیخوێنێ |
لەگەڵ خودادا سەرڕاست بی چاکە | هیچ لەو گوم نابێ خراپە و چاکە |
لەگەڵ خەڵکی دا ئینساف بنوێنە | هەتا دەتوانی نەفست بشکێنە |
بۆ هەژار دڵسۆز، بۆ گەورە حورمەت | بۆ لە خۆت خوارتر لوتف و شەفەقەت |
بۆ دۆست ڕابەر بە، بۆ دوژمن بە حیلم | بە تەوازوع بە لەگەڵ ئەهلی عیلم |
لەگەڵ جاهیل دا بێدەنگ و خامۆش | ئەم دە پەندەی من نەکەی فەرامۆش |
کلیلی گەنجی پەند دیانەتە | دین نەبێ پەندت لەلا زەحمەتە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 506
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|