دەورە وای هێناوە ئیمڕۆ شەمعی دیوان پارەیە
Jump to navigation
Jump to search
دەورە وای هێناوە ئیمڕۆ شەمعی دیوان پارەیە | نەشئەبەخشی خاتری بەزمی حەریفان پارەیە |
پارەیە دەرد و نەخۆشی نایەڵێ غەم لا ئەبا | بۆ دەوای دەردی دەروونی دەردەداران پارەیە |
شێر بە گوێ بگرە وەیا خود جەوهەرت لێ بێتە خوار | نایەتە بەرچاو برادەر شاهی مەردان پارەیە |
گەر بزانێ یا نەزانێ هەردوو یەکسانە لە لای | ئەهلی ئەم دەورە و زەمانە حورمەت و شان پارەیە |
حورمەتت نابێ بە قەد پووشێ ئەگەر پارەت نەبێ | پارەیە عیزز و بڵندی سەدری دیوان پارەیە |
پارەدارە کاکی خۆم باڵانشینی مەجلیسە | شەوچراغی مەجلیس و بەدری درەخشان پارەیە |
دینی چی ئیمانی چی دینارە سەربەرزت ئەکات | حافزی جەمعی شەریفی دین و ئیمان پارەیە |
پارە یاخۆ مەنسەبت بێ با کە خۆت هیچیش نەبی | پێشڕەوی سەد ئەهلی عەقڵی فەرموو قوربان پارەیە |
ڕاستە خوا ڕاستی ئەوێ پەردەی نهێنی لابەرە | بێینە سەر ڕێی حەق ڕەواجی حوکمی شاهان پارەیە |
نەوەک وەکوو من موفلیس ئەبێ لە دونیا و ئاخرەت | جنة الماوىت ئەوێ دیسان بە قورئان پارەیە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse