دەمێکە موبتەلایە دڵ بە حەڵقەی داو و زنجیرێ
Appearance
دەمێکە موبتەلایە دڵ بە حەڵقەی داو و زنجیرێ | ڕەفێقان هیممەتێ، نامەردە، بۆم کەن ڕا و تەدبیرێ |
دڵێکم بوو خەبیری هۆش و فیکرم بوو ئەویشم چوو | شکایەتنامەیەک خێرا بنووسە خامە تەحریرێ |
دەخیلە خۆی نەخاتە ئاگری ناو خانەیی سینەم | مەبادا خوانەخواستە ڕوو بدا ئەمجارە تەقدیرێ |
پەرێشانم بە دەستی لەشکری غەم کوا مەدەدکارێ | خوا وێرانی کا ئەم شارە تێیدا نەمدی دەسگیرێ |
حەسادەت بۆتە ئەسبابی دڵازاری بە ناحەق لێم | خوا وێران بێ ئەم خانەی حەسوودانەم بە تەدمیرێ |
هەتا کەی تەفرەیی وادەی درۆی ئەمڕۆ و فەردای بم | غەریق ماوم لەناو گێژاوی بەحری داو و تەزویرێ |
فیکر ڕۆیی نەما، زائیل بووە هاودەردێ نابینم | بە دەنگ هاوارمەوە بێ بۆ خوا ئەم فیکرە تەنویرێ |
ئەزانی بۆ چی پێم ڕازی نییە دڵبەر وەهای فەرموو | لەلایی پەهلوی جوانی ڕاکشێ تیرێ نەوەک پیرێ |
دڵی خەستەم کە چارەی دەردی نەکرێ لای ئەتیببایێ | تەجەننون عیللەتە عورفی خێرا بینێرە لای پیرێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|